تووشبوویەکی تری تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

تووشبوویەکی تری تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

پەیامی کورد... تووشبوویەکی تری تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون پەتای خوێنبەربوونی ڕاگەیاند، کە کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ نەخۆشێک هێنرایە نەخۆشخانە کە چەند نیشانەیەکی هەبوو کە گومان کرا تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت.

هەر بەپێی ڕوونکردنەوەکە، نەخۆشەکە کە کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵانە و هەر زوو پشکنینەکەی نێردرا بۆ بەغدا، ئەنجامەکەی بە پۆزەتیڤ هاتەوە و دەرکەوت تووشی نەخۆشییەکە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ باسی لەوەش کردووە، تووشبووەکە لە نەخۆشخانە خەوێنراوە ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە، بەڵام هێشتا پێویستی بە چاودێری هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە