پەیامی کورد ... فینلەندا ئەمڕۆ بە فەرمی دەچێتە ڕیزی ووڵاتانی ناتۆ
کەناڵی تەلەفزیۆنی NRK ی نۆرڤێژ لە زاری سەرچاوەگەلی ئاگادار ڕایگەیاند کە فینلەندا ٤ی ئەیپریل دەبێتە ئەندامی فەرمی ناتۆ .
سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاندبوو ، لە دوای پەسەند کردنی یەکگرتنی فینلەندا لەگەڵ هاوپەیمانی سەربازی ووڵاتانی ڕۆژئاوا لە لایەن تورکیاوە ، ئەم ووڵاتە بەم زووانە بە فەرمی بە ئەندامبوونی ناتۆ وەردەگرێت .
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە فینلەندا لەگەڵ ڕووسیا سنووری هاوبەشی هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە