بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپووتنیک-ی رووسی، دوای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوون بۆ شاری عەفرین، دەروازەیەکی سنووری نوێ لە ناوچەکە دەکرێتەوە.
هاوکات دەروازە سنوورییە نوێکە بەناو “چڵی زەیتوون” دەبێت و وەکو ئامرازێک بۆ ئاسانکاری هاتووچۆی هاووڵاتییان بەکار دەهێنرێت.
لەلایەکی ترەوە دەروزە سنوورییە نوێکە دەبێتە هۆی زووتر گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ ناوچەکە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی سپووتنیک، دەروازە سنوورییەکە لە شارۆچکەی قوملو-ی سەر بە شاری هاتای درووست دەکرێت و لە مانگێک یاخود ٢ مانگی تر دەخرێتە کار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە