تورکیا: ژنە بەرپرسێکی پەکەکەمان لە سلێمانی کوشت

تورکیا: ژنە بەرپرسێکی پەکەکەمان لە سلێمانی کوشت

پەیامی کورد... تورکیا: ژنە بەرپرسێکی پەکەکەمان لە سلێمانی کوشت

هەواڵگریی تورکیا کوشتنی خەدیجە هەزەر ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکەیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سلێمانی ڕاگەیاند و جەخت لەوەش دەکاتەوە، ئەو تیمەی کوشتویانە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە تورکیا.

ئاژانسی فەرمی تورکیا لە زاری هەواڵگری ئەو وڵاتەوە بڵاوی کردووەتەوە، تیمێکی تورکی چوونەتە سلێمانی و توانیویانە خەدیجە هەزەر ناسراو بە "بێریڤان زیلا"بکوژن، کە ئەندامی کۆنسەری بەڕێوەبەرایەتی پەکەکەیە.

ئەوەش هاتووە، ناوبراو لە ساڵی ١٩٩١ەوە پەیوەندی بە پەکەکە کردووە، پرۆسەکەش لەلایەن میتەوە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەناوی "خاڵ"ەوە ئەنجام دراوە، دوای چالاکییەکەش تیمەکە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە تورکیا.

تاوەکوو ئێستا هیچ میدیایەکی پەکەکە هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، هەر وەک هیچ دەزگایەکی ئەمنی پارێزگای سلێمانیش هەواڵەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە و هیچ زانیارییەکیان بڵاو نەکردووەتەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە