تورکیا کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکەی لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان ڕاگەیاند

تورکیا کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکەی لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان ڕاگەیاند

پەیامی کورد... تورکیا کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکەی لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان ڕاگەیاند

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە بۆسەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هات.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ ی نیسانی ٢٠٢٢ خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی هێرشەکانی سەر پەکەکەی لە باشووری کوردستان ڕاگەیاند، ئەویش بە داخستنی سنوورەکان بەڕووی تورکیادا، بۆ قۆناغەکانی دیکەش بڕیاری پێویست دەدرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ڕەوشەکە پێویستی بە ئامادەکاری و پلانی تۆکمەی سەربازیی زیاتر هەیە، ناوچەکە سەخت و پڕ لە ئەشکەوتە، بۆیە ئێستا قۆناغی یەکەم تەواو بووە، بەڵام قۆناغەکانی دیکە بەردەوام دەبن.

ئەوەشی خستەروو، ئامانجی تورکیا لەنێوبردنی پەکەکەیە لە هەرێمی کوردستان بۆیە ئامادەکاری پێویست دەکرێت، لە داهاتوودا دەبێت بچنە نێو بارەگا و بنکە و ئەشکەوتەکانی پەکەکەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە