ترەمپ: بژاردەی سەربازی زۆرمان سەبارەت بەسوریاوە هەیە

ترەمپ: بژاردەی سەربازی زۆرمان سەبارەت بەسوریاوە هەیە

بەمەبەستی تاوتوێکردنی شێوازی وەڵامدانەوەی هێرشە کیمیاییەکەی سوریا، دۆناڵد ترەمپ لەکۆشکی سپی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبوویەوە.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەمریکل رایگەیاندووە،کە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا بەرچاویان ڕوونە.

جەختیشیکردووەتەوە، کە ئەمریکا بژاردەی سەربازی زۆری لەبارەی سوریاوە هەیە و بەوپەڕی هێزەوە وەڵامی هێرشە کیمیاییەکی دۆما دەدەنەوە و ڕێگە نادەن ڕووداوی لەو شێوەیە دووبارە بێتەوە.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی ئەوەیکرد، کە بەمزوانە بڕیاری گرنگ بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە کیمیاییەکەی سوریا دەدات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە