ترامپ هەڕەشە لە ئێران دەکات

ترامپ هەڕەشە لە ئێران دەکات

سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی سێشەممە 24-04-2018، دوای پێشوازی فەرمی لە  سەرۆکی فەرەنسا، رایگەیاند "ئەگەر ئێران بیهەوێ چالاکیە ئەتۆمیەکانی دەست پێبکاتەوە، لە گەڵ کێشەی گەورەتر بەرەوڕوو دەبێتەوە، کە پێشتریش وێنەی نەبووبێ".

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: رێککەوتنی ئەتۆمی گەمژانە، پێکەنیناوی و کارەساتبار بوو  و نەدەبا هیچ کات واژۆی لە سەر کرابا.

لە بارەی ئەگەری رێککەوتن لە گەڵ ئێران، ترەمپ رایگەیاند، رەنگە بەم زووانە لە بارەی ئێران و رێککەوتنی ئەتۆمی ئەم وڵاتە، لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن بگەینە رێککەوتن، ئەگەر چی هەموو لایەن ئاگاداری روانگە و بۆچوونی من لەم بارەوەن.

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەمریکا دەیتوانی لە گەڵ ئێران رێککەوتنێکی باش بکات، بەڵام ئەنجامەکەی رێککەوتنێکی مەترسیدار بوو.

لە بارەی سیاسەتی ناوچەیی ئێرانەوە، ترەمپ رایگەیاند “روو لە هەر کوێ بکەن، ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رۆڵی تێکدەرانەی هەیە، ئێران لە پشتەوەی هەموو قەیران و ئاڵۆزیەکانی ناوچەکەیە و مخابن روسیاش لەم سیاسەتەی تێوەگلاوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە