بەتەی خۆی دۆناڵد تره‌مپ، ئەمڕۆ سێشه‌ممه بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی مانه‌وه یاخود كشانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران راده‌گه‌یه‌نێت.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ (٧)ی ئایار رایگەیاندووە، کە کاتژمێری (٢)ی پاش نیوەڕۆ به‌كاتی واشنتن لەرۆژی سێشه‌ممه بریاری كۆتایی خۆی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران راده‌گه‌یه‌نێت.
له (٣٠)ی رابردووش ترەمپ رایگەیاندبوو، کە ئه‌و سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش (١٢)ی حوزه‌یران بریاری كۆتایی ئەمریکا له‌باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی لەگەڵ ئێران ئاشكرابكات.
دواتریش، محه‌مه‌د جه‌واز زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندبوو، کە وڵاته‌كه‌ی جارێكی دیكه ئاماده نییه له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك دانوستان بكاته‌وه و داواشی له سەرۆکایەتی ئەمریکا كردبوو رێز له‌و په‌یمان و به‌ڵێنانه بگرێت كه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا واژۆی کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە