پەیامی کورد … لە زاخۆ گروپێكی بازرگانی كردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی زاخۆ ئاشكرای كرد، لە ئۆپەراسیۆنێكی پۆلیس و ئاسایش كە بە بەشداریی 60 كارمەندیان بەڕێوەچوو، 12 كەس لەسەر تۆمەتی بازرگانیكردن، فرۆشتن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی زاخۆ ئاشكرای كردووە، لە ئۆپەراسیۆنێكدا 12 كەسیان بە تۆمەتی بازرگانی كردن، فرۆشتن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كردووە، كە 2 بازرگان و 3 فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر و 7 بەكارهێنەر بوون.
ئەوەش هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا 60 كارمەند بەشدارییان كردووە و تۆمەتباران لە سێ ئەشكەوت كۆدەبوونەوە و چەندین جۆر مادەی وەك "كریستاڵ، ناسیارە، بە شووشە، هێرۆیین و تریاك"یان بەكارهێناوە و بازرگانیان پێوە كردوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، تۆمەتباران دەمانچە و چەكی تریان پێبووە و لەكاتی روبەڕوبوونەوەی هێزە ئەمنیەكان بەكاریان هێناون، تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 33 ساڵیدایە و ماوەی مانگێكە لەژێر چاودێریدان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە