لە سنووری کرماشان کۆڵبەرێک بریندار کرا

لە سنووری کرماشان کۆڵبەرێک بریندار کرا

پەیامی کورد… لە سنووری کرماشان کۆڵبەرێک بریندار کرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤١٣ی شوباتی ٢٠٢٢، کۆڵبەرێک بە ناوی عوسمان بەدری لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک تەقەیان لە ئەو کۆڵبەرە کردووە و سەری بە سەختی پێکراوە.

عوسمان بەدری خەڵکی گوندی «وانیسەر» ی سەلاسی باوەجانییە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە