فەڕەنسا هۆشداری دەدات

فەڕەنسا هۆشداری دەدات

پەیامی کورد     ...   فەڕەنسا هۆشداری دەدات 

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا هۆشداریدا لە ئەنجامدانی هێرشی زیاتر لە ووڵاتەكەی و راشیگەیاند،"لێدوانەكانی ئەم دواییەی ئەردۆگان سنووری بەزاندوە".
بەیانی ئەمڕۆ جیراڵد دارمانان، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت فەرەنسا ڕووبەڕووی هێرشی ناوخۆیی زیاتر ببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویست ناكات دەستوور بگۆڕدرێت بۆ پاراستنی فەرەنسییەكان لە هێرشی تیرۆریستان. فەرەنسا لە جەنگدایە دژی دوژمنێکی دەرەکی و ناوەکی و دژی ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی"
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕەخنەی لە لێدوانەکانی ئەم دواییەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا گرت و ووتی، ئەوان سنووریان بەزاندوە.
دوێنێ پێنجشەممە، لە شاری نیسی فەرەنسا، هێرشبەرێك بە چەقۆ لە كەنیسەی نۆتردام، سێ كەسی كوشت و چەند كەسێكی دیكەش برینداركرد، دواتر راگەێندرا كە هێرشەكە تیرۆریستی بوە. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە