پەیامی کورد … بڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی وشكه‌ساڵی خه‌رجكرا
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی وشكه‌ساڵی خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 23 ی حوزه‌یرانی 2021 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار، بۆ چارەسەری كێشەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان وەك ھەنگاوی یەكەم لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان خەرج كرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، خەرج كردنی ئەو پارەیە لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و ئاماژە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (١٠٠) لە ڕێكەوتی ٢٠٢١/٤/٢١، كە تایبەت بوو بە بابەتی وشكەساڵی لە ھەرێمی كوردستان.
ئەمساڵ بەهۆی كەمی باران و زوو دەستپێكردنی وەرزی گەرما لە هەرێمی كوردستان وشكەساڵی ڕاگەیەنرا و بۆ ئەوەش لیژنەیەكی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی پێكهێنرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە