وته‌بێژی یه‌په‌گه له‌عه‌فرین، وتەکانی ئەردۆغان لەبارە گەمارۆدانی شارەکە رەتدەکاتەوەو دەشڵێت، کە به‌لایه‌نی كه‌مەوە هێزه‌كانی توركیا (١٠ تا ١٥) كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری عه‌فرینه‌وه دوورن.
ئاژانسی رۆیته‌رز، لەزاری نوری مه‌حمود، وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه، بڵاویکردووەتەوە، کە ئەو هەواڵە دوورە لەراستییەوە کە سوپای توركیا عه‌فرینی گه‌مارۆ دابێت.
لێدوانەکەی وته‌بێژی یه‌په‌گه لەپاش ئه‌وه هاتووه، كه ئه‌مڕۆ هەینی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌ر‌ۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندبوو، سوپای وڵاته‌كه‌ی عه‌فرینیان گه‌مارۆداوهو له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌چنه ناو ئه‌و شاره‌وە.
ماوەی (٤٨) رۆژە له‌شكركێشى سوپای توركیا بۆ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرینی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە، بەوهۆیەشەوە سه‌دان هاووڵاتى مه‌ده‌نى شه‌هید و بریندار بوون و سەدانی دیکەش ئاوارەی دەرەوەی عەفرین بوونە.
شه‌وی رابردووش، هەزارو (٧٠٠) شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده، بۆ پشتیوانیكردن له یەکینەکانی پاراستنی گەل یه‌په‌گه، كه له‌شاره‌كانی ره‌ققه، دێر زوور و حه‌سه‌كه‌وه هاتبوون، به چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازییه‌وه گه‌یشتنه ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و بۆ رووبه‌ڕووبوونەوەی پەلامارەکانی سوپا توركیا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە