پەیامی کورد ... برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات
دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک پێکراوە.
لە ئاکامی تەقەی ئەو هیزانە کۆڵبەرێک ی خەڵکی گوندی جۆجاڕی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ”وەزیر وەیسی“ بە سەختی بریندار بووە کە ئێستا لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی ”محەمەد“ لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە