زیانەکانی جانتای دەستی خانمان

زیانەکانی جانتای دەستی خانمان

زیانەکانی جانتای دەستی خانمان:

خانمان بەگشتی جانتای دەست بەکاردەهێنن و ڕۆژانە بەچەندین شێواز و ستایلی جیاواز لەگەڵ جلوبەرگەکانیان ڕێکی دەخەن و کەلوپەلی پێویستی تێدەکەن، بەڵام ئایا دەزانن ئەو جانتایە چەندە زیان بەخشە لەڕووی تەندروستیەوە:

1-هەڵگرتنی جانتا بە مەچەک دیاردەیەکی باوە لەهەمانکاتدا هۆکارێکە بۆ دروستبوونی ئازار و هەوکردنی ئەنیشک، بەتایبەت کاتێک ئەو جانتایە قورسە و بۆ ماوەیەکی زۆر هەلێدەگریت، باشترە بەدەستەکانتەوە بێت و کێشی زۆر نەبێت.

2-کاتێک جانتا هەڵدەگرێت هێز بەکاردەهێنیت و پەستان دەخەیتە سەر مێشک و ئێسکی شانەکانت، ئەمەش هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە ئازاری سەر و مل بێزارکردنت، باشترە لایەنی کەم ئاڵوگۆڕی پێ بکەیت لەنێوانی شانەکانت و کێشیشی زۆر نەبێت.

3-ڕەنگە هەندێک لە خانمان هەست بکەن کە لایەکی قژیان بێ هێز بووە، واتە ئەو لایەی کە جانتای شانەکەت پێ هەڵگرتووە، چونکە ڕەنگە تۆ بێ ئاگابیت لەوەی قایشی جانتەکەت پەستانی خستۆتە سەر قژت و چۆتە ژێرەوە، باشترە زۆر ئاگاداربیت لە قژت کاتێک جانتا هەڵدەگریت.

4-جانتا کاریگەری لەسەر وەستانی خانمان هەیە و لاری دەکاتەوە و پشتی بەڕێکی ناوەستێنێت بەتایبەتی لەکاتی ڕۆیشتندا، هەربۆیە جارێکی دیکە جەخت لە کێشی جانتاکەت دەکەینەوە دەنا مەترسی دەبێت و لەداهاتوودا بۆ پشت.

5-جانتا لەهەموو شوێنێک بەدەستی خانمانەوەیە و لەهەموو جێگایەک دادەنرێت، هەربۆیە هەڵگری بڕێکی زۆری بەکتریایە و زۆر گرنگە ئاگاداری کەلوپەلەکانی ناوی بیت وەک ماکیاژ و هەوڵبدە خاوێنی بکەرەوە.

6-کاریگەری سلبی هەیە لەسەر بڕبڕەی پشت و ئازار دروست دەکات، چونکە خانمان ئێسکیان کەمێک بێ هێزترە لە پیاوان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە