پەیامی کورد … چالاکییەکانی حەماس لە ئەڵمانیا قەدەغە کرا
هاوپەیمانی ئیئتیلافی حكوومەتی ئەڵمانیا بریاریدا بەرزكردنەوەی ئاڵا و دروشم و هەموو جۆرە چالاكییەكی بزوتنەوەی حەماسی لە وڵاتەكەی قەدەغە بكات.
ئەم بڕیارە دوای ئەوەهات كەلەماوەی هەفتەكانی ڕابردوودا لەسەروبەندی تۆپبارانەكانی سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس بۆسەر یەكتر لەچەند شاریكی ئەڵمانیا لەلایەن رەوەندی عەرەبی وئیسلامی گردبونەوە و ڕێپێوان سازكراو تیایدا ئاڵای بزوتنەوەی حەماسیان بەرزكردەوە.
دیمەنی بەرزكردنەوەی ئاڵای ئەو ڕێكخراوە لەناو خاكی ئەڵمانیا بوە جێی نیگەرانی نێوەندی سیاسی ئەڵمانیا بەتایبەتی پارتەكانی ناو هاوپەیمانی دەسەڵاتدار، پارتی دیموكراتی كریستیان وپاری كۆمەڵەتی كریستیان پارتی سۆسیالدیموكرات، چونكە بەپێی بڕگەی86 ی دەستوری ئەو وڵاتە نابێت ئاڵای هیچ گروپ ورێكخراوێك بەرزبكرێتەوە كە ناوی لە لیستی تیرۆری یەكێتی ئەوروپادا هەبێت، ئەوكەیسە بەهۆی ناڕونی لە بڕگەكەی ناو دەستور ماوەیەك بوو جۆرە مشتومرێكی لەنیوا پارتەسیاسیەكان دروستكردبوو.
هەر بۆیە، كریستین لامبەرش وەزیری دادی ئەڵمانیا بە هەستیارییەوە مامەڵەی لەگەڵ ئەو كەیسە دەكرد بەڵام، كاتێك بووبە بڕیاری پارتەكانی ناو هاوپەیمانێتی حكومەت وەزیریش دەستخۆشی لێكردن و پشتیوانییە دەستورییەكەی بۆ دوپات كردنەوە.
شایانی باسە هەردوو رێكخراوی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستنی و بەرەی رزگاریخوازی گەلی فەلەستین ناویان لە لیستی رێكخراوە تیرۆریستەكانی یەكێتی ئەوروپادا هەیە و لەناوڕەوەندی عەرەبیدا لەناو ئەڵمانیا هەوادار و پشتیوانیان هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە