پەیامی کورد ... فەڕەنسا کەشتی فڕۆکەهەڵگری شەڕی خۆی دەنێرێتە دەریای مەدیتەرانە و زەریای هێند
وەزیری بەرگری فەڕەنسا هەواڵ لە هەناردەکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری شەڕی " شارڵ دووگۆڵ " ی ووڵاتەکەی بۆ مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵات و زەریای هێند دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم .
بە پێی ڕاپۆرتێک فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە دیدار لەگەڵ ئەندامانی کۆمیتەی بەرگری پەرلەمانی ئەم ووڵاتەدا ، هەواڵی لە هەناردەکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری شەڕی ووڵاتەکەی بۆ مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵات و زەریای هێند لە نیوەی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ دەدات .
بڕیار وایە کەشتی فڕۆکەهەڵگری " شارڵ دووگۆڵ " لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی " چەمەل " و بە ناوی بەردەوامیدان بە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم لە عێراق و سووریا بۆ مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵات بنێردێت .
ئەمە یەکەمین بەرپرسیاری " شارڵ دووگۆڵ " ە لە دوای تووشبوونی خەدەمەکەی بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ ەوە .
پارلی لە بەردەوامیدا هۆکاری هەناردەکردنی ئەم کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە شەڕییە بەم شێوەیە ڕاگەیاند کە : فەرەنسا ئێستاش لە سەر بوونی داعش باوەڕمەندە و تەنانەت بیر دەکەینەوە کە ئەوان جارێکی دیکە لە عێراق و سووریا خەریکی بەهێزتر بوونن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە