پەیامی کورد ... پەرلمانتارێکی کوردی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح کۆچی دوایی کرد
حەنین قەدۆ، کوردی شەبەک و ئەندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق لە هاوپەیمانیی فەتح و نوێنهری پارێزگای نهینهوا کۆچی دواییکرد.
بهپێی ههواڵی میدیا عیراقییهكان، حەنین قەدۆ بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە له وڵاتی ئهڵمانیا کۆچی دواییکرد.
حەنین مەحموود ئەحمەد قەدۆ، لە ساڵی ١٩٤٩ لە دایکبووە، کوردی شەبەکە و لە پەرلەمانی عیراق ئەندامی لیژنەی دارایی بوو. ناوبراو ئەندامی کوتلەی هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیمانیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان) بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە