سەرۆککۆماری هەر دوو ووڵاتی ئێران و تورکیا ووتووێژێکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

سەرۆککۆماری هەر دوو ووڵاتی ئێران و تورکیا ووتووێژێکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

پەیامی کورد    ...    سەرۆککۆماری هەر دوو ووڵاتی ئێران و تورکیا ووتووێژێکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا 

سەرۆککۆماری تورکیا جگە لە گۆڕینەوەی ڕاوبۆچوونی خۆی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی خۆی سەبارەت بە دۆخی ئێدلیب ، لە ئامادەیی ئانکارا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئێران هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، حەسەن ڕۆحانی ، سەرۆککۆماری ئێران لە ووتووێژی تەلەفۆنی خۆیدا لەگەڵ ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بە جەخت کردن لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەر دوو لایەنە لەگەڵ تورکیا لە هەموو بوارەکاندا ، هیوای خواست کە کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکارییەکانی هەر دوو ووڵات لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە بچێت .

سەرۆککۆماری ئێران بە ئاماژەدان بە گرینگی زۆری چارەسەر کردنی بابەتی ئێدلیب ، ڕایگەیاند : بابەتی ئێدلیب ، سەرەڕای کۆمەڵگای تێرۆریستی مەترسیدار و پاریزگاری کردن لە گیانی خەڵکی بێ تاوانی نیشتەجێ لەو ناوچەیە زۆر ئاڵۆزە ، کە لە لایەکەوە دەبێ گیانی مرۆڤەکان بپارێزرێت و لە لایەکی دیکەوە دەبێ تێرۆریستەکان ڕیشەکەن بکرێن .

ڕۆحانی بە ئاماژەدان بە گرینگی تایبەتی هاوکارییەکانی سێ لایەنەی ئێران ، تورکیا و ڕووسیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سووریا لە ڕاستای بەهێزکردنی ڕەوەندی پێشەوە چوونی ئاستانە ڕایگەیاند : هاوکارییەکانی هەر سێ لایەن لە ئاستە جیاوازەکاندا گرینگییەکی تایبەتی هەیە و هەربەجۆرەی کە پێشتریش ووتراوە ، ئێران بۆ میوانداری دەورەی داهاتووی ئەم دانیشتنە سێ لایانە ئامادەیی هەیە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە