پەیامی کورد ... پلووسی : ترامپ ڤیرووسی کۆرۆنایە .
سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا کۆرۆنا بە " ڤیرووسی ترامپ " ناوبرد و جارێکی دیکە لە شێوازی کارکردنی سەرۆککۆماری لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم نەخۆشییە بە تووندی ڕەخنەی گرت .
بە پێی ڕاپۆرتێک نانسی پلووسی ، سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا کە لە ڕەخنەگرانی سەرسەختی ترامپە لە ووتووێژێکدا لەگەڵ کەنالی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند بە گرینگی‌دان بە قسەکانی ئەمڕۆی سەرۆککۆمار گومان دەکەم ئەو بەو هەڵانەی کە تاکوو ئێستا لە بەکارهێنانی ماسک تووشی بووە و ئەوەی کە کۆرۆنا گاڵتە نییە دانی پێدان .
پلووسی ووتی " دۆخی گشتگیری کۆرۆنا بە هۆی کەمتەرخەمی و پشتگوێ خستنی تارمپ ەوە پێش ئەوەی کە باشتر ببێت خراپتر بووە و لە ڕاستیدا ، ئەم ڤیرووسە ترامپ ە .
ئەم قسانەی پلووسی دوای ئەوەی دێت کە دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده راستییه‌كی تاڵه، به‌ڵام قه‌یرانى كۆرۆنا خراپتر ده‌بێت.
پێشتر كۆشكى سپى رایگه‌یاندبوو، ترامپ مژده‌ى خۆش له‌باره‌ی كۆرۆناوه راده‌گه‌ێنێت به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له پرێس كۆنفرانسێكدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا ووتی "به‌داخه‌وه قه‌یرانی كۆرۆنا به‌رله‌ئه‌وه‌ى باشتر ببێت، خراپتر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده حه‌زناكه‌م ئه‌مه بڵێم، به‌ڵام ده‌یڵێم چوونكه راستییه، هه‌ندێك ناوچه‌ى ئه‌مریكا كارى باش ده‌كه‌ن و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ش هه‌ن بارودۆخیان خراپتره، ئامانجه‌كه ته‌نها ئیداره‌دانى قه‌یرانه‌كه نییه، به‌ڵكوو له‌ناوبردنیشیه‌تى".
تاكه هه‌واڵى خۆش له قسه‌كانى ترامپدا ئه‌وه‌بوه، كه وتوویه‌تی "واکسەنەكان به‌ڕێوه‌ن و زووتر له‌وه‌ى پێشبینى ده‌كرێت ده‌گه‌ن، هیواشمان وایه ڤایرۆسه‌كه كۆتاییپێبێت". داواشى له ئه‌مریكییه‌كان كرد ده‌مامك ببه‌ستن و دووركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى جێبه‌جێبكه‌ن.
پلووسی لە قسانەدا لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپ لە کۆشکی سپی خستیە ڕوو کە لەو جەرەیانەدا ترامپ لە بەکارهێنانی ماسکی بەرگری کرد و داوای لە ئەمریکییەکان کرد بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل ئەم نەخۆشییە سەرەڕای شۆشتنی دەستەکان نێوەندی کۆمەلایەتی ش لەبەرچاو بگیرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە