ڕاگەێندراوی وەزارەتی بەرگری سووریا ... ٤٠٠ شەڕڤانی کورد لە ناوچەی مێنبج کشاونەتەوە

ڕاگەێندراوی وەزارەتی بەرگری سووریا ...  ٤٠٠ شەڕڤانی کورد لە ناوچەی مێنبج کشاونەتەوە

پەیامی کورد ...  وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند: ٤٠٠ شەڕڤانی کورد ئەمڕۆ لە ناوچەی مێنبج لە پارێزگای حەلەب لە باکووری سووریا کشاونەتەوە.

 لە بەیاننامەیەکدا وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا ئاشکرای کرد "وەک جێبەجێکردنێک بۆ ئەو ڕێککەوتنەی لەسەری پێکهاتوون بۆ گەڕانەوەی ژیانی سرووشتی بۆ ناوچەکانی باکووری سووریا، ئەمڕۆ کاروانێکی هێزە چەکدارە کوردەکان کە پێکهاتوون لە ٣٠ ئوتۆمبێل لە ناوچەی مێنبج کشاونەتەوە بە ئاراستەی کەنارەکانی خۆرهەڵاتی ڕووباری فورات."

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری سووریادا ئاماژە بەوەش کراوە که‌ ئەو کاروانە ٣٠ ئوتۆمبێلییە ڕوویکردووەتە خۆرهەڵاتی فورات و بە ناوچەی کارا کوزاک لە دووری ٢٥ کیلۆمەتری شاری مێنبج تێپەڕیوون.

بەگوێرەی بەیاننامەکە ژمارەی ئەو هێزەی کە کشاونەتەوە پێکهاتوون لە ٤٠٠ شەڕڤانی کورد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە