سەرۆکوەزیرانی میسڕ گەیشتە بەغدا

سەرۆکوەزیرانی میسڕ گەیشتە بەغدا

پەیامی کورد     ...   سەرۆکوەزیرانی میسڕ گەیشتە بەغدا

موستەفا مەدبوولی سەرۆکوەزیرانی میسڕ ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ شاندێکی باڵای وولاتەکەیدا گەیشتە بەغدا پایتەختی عێراق .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە سەفەری ئەم شاندە میسڕییە لە بەردەوامی کارگەلی قووڵی ئەنجامدراو لە لایەن فۆئاد حسێن وەزیری دەرەوەی ئەم ووڵاتە لە قاهیرە ئەنجامدراوە کە ئەو لەوەدا بە بەرپرسانی میسڕی لەوانەش سەرۆککۆماری و سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە دیدار و ووتووێژیان کردبوو .

ئەحمەد سەحاف ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق بە ئاماژەدان بەم بابەتە ووتی : هەر دوو لایەن یادداشتێکی لێکتێگەیشتننامە واژوو دەکەن کە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پەیوەندی هەردوو لایەنی نێوان بەغدا و قاهیرە و بەهێزکردنی هەنگاوی دیپلۆماتیکی سێ لایەنەی هاوبەشی نێوان بەغدا ، قاهیرە و عەممان  .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە