لە کرماشان کچێکی مێرمنداڵ بە دەستی باوکی کوژرا

لە کرماشان کچێکی مێرمنداڵ بە دەستی باوکی کوژرا

پەیامی کورد … لە کرماشان کچێکی مێرمنداڵ بە دەستی باوکی کوژرا

 

کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی باوکی و بە چەقۆ کوژرا.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی  ڕێکخروی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی تەمووزی ٢٠٢١، کچێکی مێرمنداڵی ١٦ ساڵەی کرماشانی بە ناوی شەکیبا بەختیار، بە پاساوی نامووس بە دەستی باوکی و لێدانی چەندین چەقۆ، کوژرا.

 

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەکیبا بە هۆی ئەوەی درەنگ لە بازاڕەوە هاتووەتە ماڵەوە لە لایەن باوکییەوە کە ناوی شاپوور بەختیارە لێیدراوە و پاشان چەندین جار دراوەتە بەر چەقۆ و کوژراوە.

 

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ن ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٧٢١ (سەرەتای بەهار) تا ئیستا ٩ ژن و کچ لە شارەکانی کوردستان کوژراون کە هەشت کەسیان بە دەستی کەسانی نزیکی بنەماڵەکەیان بووە. هەروەها دوو کەس لەو نۆ کەسەش بە پاساوی نامووس کوژراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە