بەگوێرەی ڕێكخراوی مەدەنی ئیسپانی (كامیناندۆ فرۆنتێراس) لە ماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ڕۆژانە بەگشتی (33) كەس بەهۆی خنكانەوە گیانیان لەدەستداوە، واتا لە هەر (45) خولەكێكدا پەنابەرێك گیانی لەدەستداوە.
ڕاپۆرتەكان بەگوێرەی داتاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا ئامادەكراون، بەگوێرەی ڕاپۆرتەكان زۆربەی ئەو پەنابەرانە لەكاتی دەربازبوون لە كەناراوەكانی ڕۆژئاوای ئەفریقیاو دوورگەكانی كەناری گیانیان لەدەستداوە، لەم ڕێگەیەدا (4) هەزارو (808) كەس گیانیان لەدەستداوەو بەگشتی (5) هەزارو (45) پەنابەر گیانیان لەدەستداوە.
ڕێكخراوەكان پێشبینی دەكەن ژمارەی گیان لەدەستدانی پەنابەران لەمساڵدا لە ساڵی (2023) زیاتر بێت، بۆیە داوا دەكەن ڕێوشوێنی بەپەلە بگیرێتە بەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە