پەیامی کورد... کازمی: ئەنفال هانمان دەدات عێراقێکی ئاشتیخواز بنیات بنێین
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی ٣٤هەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفالەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
مستەفا کازمی ڕایگەیاندوە ٣٤ ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا تێ دەپەڕێت کە بەرامبەر گەلی کوردمان کراو بەدەیان هەزار بێتاوان بوونە قوربانی و ئابڕووی ڕژێمی دیکتاتۆری برد کە پیادەی کردبوو.
کازمی ڕاشیگەیاندوە، ئەو تاوانە هانمان دەدات کار بکەین بۆ بنیاتنانی عێراقێکی دیموکراتی کە ئاشتی تێدا بەرقەرار بێت و ڕووبەڕووی هەر هەڵسوکەوتێک بداتەوە کە ئامانجی زیندووکردنەوەی دیکتاتۆری و سیاسەتی دوژمنکارانە بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە