پەیامی کورد ... حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی عێراق، لیژنەیەك بۆ قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆر پێك دێنێت و بودجەش بۆ ئەم مەبەستە دابین كراوە.
هەدار بارزانی، ئەندامی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند : " كەس وكاری شەهیدانی دەستی تیرۆر و قوربانیانی كردەوە تیرۆریستییەكان بە گشتی، بەپێی ماددەی 20 قەرەبوو دەكرێنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندیمان بە بڕیكاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمەوە كردووە، ئەوانیش رایانگەیاند كە هەموو شتێك ئامادەیە، تەنیا ماوە بانگهێشتی حكوومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێت، بۆ ئەوەی لیژنەكە دەستبەكار بێت و دەست بە قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆر بكرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە