ڕووسیا ... بە هیچ شێوەیەک ڕێگا بە ئەمریکا نادەین لە کاروباری ڤەنزۆئێلا دەستێوەردان بکات

ڕووسیا ... بە هیچ شێوەیەک ڕێگا بە ئەمریکا نادەین لە کاروباری ڤەنزۆئێلا دەستێوەردان بکات

پەیامی کورد  ...  ڤالێنتینا ماتی وینکۆ ، ووتەبێژی پەرلەمانی ڕووسیا ، ووتوویەتی کە ووڵاتەکەی بۆ پێشگرتن لە دەست تێوەردانی سەربازی ئەمریکا لە ڤەنزۆئێلا لە هیچ هەوڵێک دەست ناکشێنێتەوە ."

ڤالێنتینا دەڵێ وولاتەکەی لە بابەتی " تەحریکانە " کە بیانوو بداتە دەستی ئەمریکا بۆ دەستتێوەردان لەڤەنزۆئێلا دەدات ، زۆر نیگەرانە .

پێشتر سێرگی لاڤرۆف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ، بە مایک پۆمپێئۆ هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی ووتبوو کە ڕووسیا ئامادەی ووتووێژە لە گەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ڤەنزۆئێلایە .

خوان گوایدۆ کە بە ناشەرعی ناو بردنی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە ی ، دەوری دووهەمی سەرۆککۆماری نیکۆلاس مادۆرۆ ی نایاسایی ناو بردووە ، خۆی بە سەرۆککۆماری کاتی وولاتەکەی دەزانێت کە بەرپرسە دەسەلاتی کاروبارەکان تا کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و تەشکیلی دەوڵەت ی نوێ لە دەست دا بگرێت .

ئەو سەرۆککۆماری نەتەوەیی ڤەنزۆئێلایە و بە فەرمی و یاسایی لە دوای سەرۆککۆمار ، کەسی دووهەمی هەرەمی هێز هەژمار دەکرێت .

ئەمریکا ، کەنەدا ، یەکیتی ئەورووپا و لە کۆی گشتی دا زیاتر لە ٤٠ ووڵاتی جیهان گوایدۆ وەکوو سەرۆککۆماری کاتی ڤەنزۆئێلا بە فەرمی ناساندووە . بەڵام هاوکات ، چین ، ڕووسیا ، تورکیا ، ئێران و چەندین وولات لەگەڵ پاڵپشتی بەهێز لە نیکۆلاس مادۆرۆ ، دەوڵەتەکی ئەو بە یاسایی دەزانن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە