وڵامی توندی بەرپرسێکی باڵای یەکیتی بۆ بەرهەم ساڵح : کێ خالیدی حاجی فەرەجی شه‌هید كرد ؟

وڵامی توندی بەرپرسێکی باڵای یەکیتی بۆ بەرهەم ساڵح : کێ خالیدی حاجی فەرەجی شه‌هید كرد ؟

: وڵامی توندی به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی بۆ به‌رهه‌م ساڵح ، ده‌ڵێت خالیدی حاجی فەرەجی زەڕەیی كێ شه‌هیدی كرد

کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای لە سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دەکات، لاپەڕەکانی شەڕی ناوخۆ هەڵنەداتەوە و پرسیاریشی سەبارەت بە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەک کرد؟
پاش ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، بەرهەم ساڵح، لە میانەی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە، باسی لە شەڕی ناوخۆ کرد و چەند زانیارییەکی خستە ڕوو. ئازاد تۆفیق، ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، لەم بارودۆخەی کە ئەمڕۆ گەلی کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت، ”هەموو یار و نەیارێک دەزانێت، گەلی کوردستان لە چ بارێکی قورس و نەخوازراو دایە، بۆیە هەق نییە لاپەڕەکانی شەڕی ناوخۆ هەڵبدەینەوە“.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمڕۆ گەلی کوردستان لە ھەموو کاتێک زیاتر، یەکدەنگی و یەک ماڵی و یەک ھەڵوێستی پێویستە.
ئازاد تۆفیق لە وەڵامی بەرهەم ساڵحدا پرسیارێک دەکات و دەڵێت: ”هەموو کەس دەزانێت، لە ڕۆژی ١٣/٥/١٩٦٨، کێ و لەماڵی کێوە ھات کە (خالیدی حاجی فەرەجی زەڕەیی) لەشاری ھەڵەبجە شەھید کرد کە؟ تا ئەمڕۆ ھەموو ھەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان بۆی بەداخن“.
ئازاد تۆفیق ئەوەی ڕوون نەکردەوە کە شەهیدکردنی خالیدی حاجی فەرەج چ پەیوەندییەکی بە بەرهەم ئەحمەد ساڵحەوە هەیە، بەڵام وەک وەڵامێک بۆ بەرهەم ساڵح، ناوی ئەو شەهیدەی هێنا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە