PeyamaKurd - پیشانگایەکی کتێبی کوردی بۆ منداڵان لە بۆکان کرایەوە
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ پووشپەڕی ١٤٠٥، پێشانگای کتێبی کوردی منداڵان و تابلۆی شێوەکاری ئەردەڵان کرایەوە.
ئەو پێشانگایە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە فێرگەی سەربەخۆی شاری بۆکان بە بەشداری مامۆستایان ئاسۆ نەجاڕی، دوکتور عەلی مورتەزا، دوکتور ئەحمەد غوڵامی، فوئاد ساوانی، محەممەد ڕەسووڵ نیا، خاتوو نیاز ناسری، دوکتور ئیمان کەریموەند تا ڕۆژی چواشەممە بەردەوام دەبێت.
ئەم پێشانگایە لە ڕۆژی یەکەمی کرانەوەی دا لەگەڵ پێشوازی گەرمی خەڵک و بەتایبەت منداڵان و لاوان بەرەوڕوو بووەتەوە.
پێشانگاكە لە هەر چوار پارێزگای کوردستان ئیلام، کرماشان، ورمێ و سنەوە میوانی بانگهێشت کردووە و بەشداری چالاکانەیان هەبووە.