پەیامی کورد ... ئەمریکا بە مەرج لە عێراق دەکشێتەوە .
ئەمریکا دەرچوونی سەربازانی ووڵاتەکەی لە عێراق بەم زووانە دەست پێدەکات
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و بەرگری مەجلیسی عێراق ڕایگەیاند ، کە ئەمریکا بە نیازە دەرچوونی هێزەکانی لە عێراق بە شێوەی کەم کەم و لە ماوەیەکی کورتدا ئەنجام بدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە لامعلومە ، مەهدی تەقی ئامرلی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرچوونی هیزە سەربازییەکانی خۆی لە عێراق بە شێوەی کەم کەم دەست پێدەکات .
ئامرلی هەروەها ووتی : ئەمریکا بە لایەکانی پەیوەندیداری ڕاگەیاندووە کە نیازی ئەوەی هەیە پاشەکشە بکات لە عێراق ، بە مەرجی ئەوەی کە ئەم پاشەکشەیە بە شێوەی کەم کەم ئەنجام بدرێت .
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و بەرگری مەجلیسی عێراق ووتی : ئەمریکا بوارەکەی بە پێی جەدوەلێکی کاتی بۆ پاشەکشە کردنی کەم کەمی هێزەکانی ئامادە دەکات .
مەهدی تەقی ئامرلی کە ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ە لە عێراق ڕایگەیاند : هاوپەیمانی فەتح دەورەیەکی کات ی بۆ دەرچوونی هەموو سەربازانی ئەمریکی لە عێراق دیاریکردووە . ئەمریکا بە بەرپرسانی عێراقی ڕاگەیاندووە کە پاشەکشەی هیزەکانی لە عێراق بە نیشانەیەک لە شکست هەژمار نەکەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە