پەیامی کورد ... کاگینز : سه‌ركرده سیاسییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و دەرئه‌نجامه‌ی هێزه‌كان هه‌ماهه‌نگ بن
ووته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆریستانی داعش له عێراق و سووریا، دەڵێ، داعش تێكشاوه، به‌ڵام كۆتایی پێنه‌هاتووه، هاوکات به‌رده‌وام ده‌بن له یارمه‌تیدانى هێزه‌كانى عیراقى و پێشمه‌رگه بۆ له‌ناوبردنى داعش.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا ووته‌بێژی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا، مایلز كاگینز، رایگەیاند، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ساڵی ٢٠١٤، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراقى و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات دژی تیرۆرستانی داعش ده‌جه‌نگن، داعش تێكشاوه به‌ڵام كۆتایی پێنه‌هاتووه، دڵنیاشە لەوەی چیتر داعش ناتوانێت هیچ شوێنێكی دیکەی جۆگرافی داگیر بكات، هه‌روه‌ها ناشتوانێت هێرشی رێكخراو ئه‌نجام بدات، ئەویش بەو پێیەی، کە ئه‌و چه‌كه‌یان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، كه پێش چه‌ند ساڵێك به‌كاریان ده‌هێنا، وه‌كوو مووشه‌ك و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، ئامێره‌كانی ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی قورس.
مایلز كاگینز، ئاماژە بە شوێنی ئێستای تیرۆرستانی داعش دەدات، کە له چیاكانی باكوور و نێوه‌ڕاستی پارێزگای دیاله دەژین و، له هه‌ندێك شوێنی دوور له پارێزگای ئه‌نبار له بیابانه‌كانیشدا هەن، له‌سووریاش پاشماوه‌كانی داعش له بیابانه‌كان و هه‌ندێك شوێنی دێره‌زوور هه‌ن.
مایلز، له‌باره‌ى گفتوگۆى ئه‌منى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێیوایە، کە له‌چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوو له ئاستی باڵادا سه‌رۆك وه‌زیران، كازمی و، سه‌ركرده‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان بینی، ئەوەش بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌منی ناوچه جێناكۆكه‌كان گفتوگۆ بکەن، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه سه‌ركرده‌سیاسییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان به‌یه‌كه‌وه دابنیشن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌و شوێنانه‌ی کە داعشی تێدایە تا پێکەوە بجەنگ و، هێزه‌كان له‌نێوان خۆیان هه‌ماهه‌نگ بن.
روونیشی کردەوە، کە ئه‌نجامی ئه‌وگفتوگۆیانه‌ش دەبیندرێت، وه‌ك له‌م حه‌فته‌یه له پارێزگای دیاله هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی داعش هەماهەنگی یەک بوون.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمان ئاماژە بەوە دەدا، کە ئه‌م حه‌فته‌یه سێیه‌مین ساڵیادی رزگاركردنی مووسڵ بوو، رزگاركردنی مووسڵ چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دژه‌تیرۆری عێراق و پۆلیسی فیدراڵی عێراق و هێزه‌كانی سواتی مووسڵ له‌گه‌ڵ هاوكاری سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی ئاسمانی عێراق و هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه كاریان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌گ و ریشاڵی داعش له‌و شارە لەنێو ببه‌ن، هاوکات ته‌واوی توانای خۆیان به‌گه‌ڕخست، بۆ ئه‌وه‌ی ملیۆنان خه‌ڵكی ئه‌و شاره ئازاد بكرێن، وه هه‌مان جۆرى هه‌ماهه‌نگى پێویسته بۆ له‌نێوبردنى شانه نووستووه‌كانى داعش. ناوبراو لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هه‌مان شت پێویسته بۆ ئاشتى و ئارامى له ته‌واوى عێراق.
مایلز كاگینز ده‌شڵێت، هه‌ماهه‌نگییه‌كانى نێوان هێزه‌كانى عێراق و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌سیاسییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برێن، هاوپه‌یمانان سیاسه‌تێكیان هه‌یه یارمه‌تى ته‌واوى هێزه عێراقییه‌كان ده‌ده‌ن، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن، له‌م حه‌فته‌یه‌ش یارمه‌تى ئۆپه‌راسیۆنى دیاله‌یان دا له‌گه‌ڵ هێزى فڕۆكه‌وانى عێراقى، هه‌روه‌ها له چه‌ند رۆژى ڕابردوودا ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامدا به بۆردومانكردنى زنجیره چیاى مه‌خموور، كه یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ هێزه‌كانى كۆماندۆ له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و جۆره یارمه‌تیدانانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ناوبراو، باس لە هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان دەکات، کە نزیكه‌ى ٣٠ ووڵات دەبێت، له عێراق و سووریا و كوه‌یت و ئوردن هه‌ن، یارمه‌تى هێزه عێراقییه‌كان ده‌ده‌ن له ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى و ڕاوێژكاریدا، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به ملیاران دۆلاریان خه‌رج كردووه، هه‌روه‌ها پابه‌ندن بۆ له‌نێوبردنى هه‌مان دوژمن كه داعشه، ئه‌و داعشه‌ى پێش چه‌ند ساڵێك هه‌ڕه‌شه بوو و ده‌یتوانى پیلان رێكبخات بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكاتە سه‌ر ئه‌ورووپا و ئاسیا و ئه‌مەریكا، هه‌روه‌ها داعش ده‌یتوانى پڕوپاگه‌نده بڵاوبكاته‌وه له رۆژئاواى ئه‌فەریقیاش، چونكه توانى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت له عێراق و سووریا دابمه‌زرێنێت، به‌ڵام داعش له 23-3-2019، ئه‌وه‌ى هه‌یبوو له‌ده‌ستى داوه و هیچ شوێنێكى نه‌ماوه، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ئایدۆلۆژیاى داعش و هه‌ندێك شه‌ڕكه‌رن، كه شه‌ڕ بۆ داعش ده‌كه‌ن، بەڵام ئێمە كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى داعش به‌ته‌واوى له‌نێو ببه‌ین.
له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌یدا مایلز گوتى: "هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له یارمه‌تیدان بۆ گفتوگۆكردنى نێوان هاوڕێكانمان له هێزه‌كانى عێراق و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، وه رێز له هاوڕێكانمان ده‌گرین كه زۆر بریندار و شه‌هیدیان داوه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە