پەیامی کورد ... تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی قوربانی لێکەوتەوە
بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری چالدێران سەر بە پارێزگای ئورمیە، شوانێک بە سەختی بریندار بوو.
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، هاووڵاتییەکی خەڵکی چالدێران بە ناوی قادر دەلایی میلان بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.
قادر دەلایی میلان لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات و لە نزیک گوندی ”شەێخ سەلوو“ تووشی ئەو ڕووداوە بووە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە ئێستا لە یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شاری ماکۆ لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە