ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان: هەنگاوەکانی هەرێم لەبارەی نەوت و گاز دەستوورییە

ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان: هەنگاوەکانی هەرێم لەبارەی نەوت و گاز دەستوورییە

پەیامی کورد... ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان: هەنگاوەکانی هەرێم لەبارەی نەوت و گاز دەستوورییە

ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: هەنگاوەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی نەوت و گاز پێچەوانەی دەستوور نین.

ئەمڕۆ سێ شەممە، ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: بەگوێرەی مادەی ١١٢ی دەستوور حکومەتی فیدراڵیی عێراق لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی بەرهەمهێنەری نەوت ئیدارەی پرۆسەی نەوت و گاز دەکات لە کێڵگەکانی ئێستا و بە و پێیەش ئەو کێڵگە نەوتانەی کە لەپاش ساڵی ٢٠٠٥ دۆزراونەتەوە لە هەرێمی کوردستان دەچنە چوارچێوەی دەسەڵاتی تایبەتیی هەرێمی کوردستان، بەو پێیەی ئەو ماددەیەی دەستوور باس لەو کێڵگە نەوتیانە دەکات کە بەر لە ساڵی ٢٠٠٥ دۆزراونەتەوە.

ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستە ڕوو: لەسەر ئەو بنەمایانە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی ساڵی ٢٠٠٧ پێچەوانەی دەستووری عێراق نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە