لە توركیا زیاتر له‌ 50 هەزار بینا پێویستییان بە رووخاندنی بەپەلە هەیە "

لە توركیا زیاتر له‌ 50 هەزار بینا پێویستییان بە رووخاندنی بەپەلە هەیە "

پەیامی کورد... لە توركیا زیاتر له‌ 50 هەزار بینا پێویستییان بە رووخاندنی بەپەلە هەیە "

وەزیری ژینگە و شارسازیی و گۆڕانی ئاووهه‌وای توركیا ڕایدەگەیەنیت کە لە چوارچێوەی دیاریکردنی زەرەر و زیانی بوومەلەرزەکاندا، ٣٨٧ هەزار و ٣٤٦ بینا پشکندراون، ئەوەش دیاری کراوە کە ٥٠ هەزار و ٥٧٦ بینا پێویستییان بە ڕووخاندنی بەپەلە هەیە، هەروەها ٢٧٩ هەزار و ٦٥٥ بیناش دیاری کراون کە زیانی کەم یان هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.

موراد کوروم وەزیری ژینگە و شارسازیی و گۆڕانی ئاووهه‌وای توركیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەربارەی دیارییکردنی زەرەر و زیانەکانی بوومەلەرزەکان ڕایگەیاند: کارەکان لەلایەن حەوت هەزار و ١٠٠ کارمەندەوە ئەنجام دەدرێن و نووسیویەتی: ٣٨٧ هەزار و ٣٤٦ بینا پشکندراون. لەئێستادا ٥٠ هەزار و ٤٧٦ بینا پێویستییان بە ڕووخاندنی بەپەلە هەیە، هەروەها ٢٧٩ هەزار و ٦٥٥ بیناش دیاری کراون کە زیانی کەم یان هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە. ئەو بینایانەی پێویستییان بە ڕووخاندن هەیە بەخێرایی دەیانڕوخێنین و لەجێیان بینای تۆکمە و پارێزراو دروست دەکەین.

ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی شارسازیی و گۆڕانی ئاووهه‌وای توركیا دەری دەخات: زیاتر لە حەوت هەزار کارمەندی پسپۆڕ کە ٤٠٠ پڕۆفیسۆر و مامۆستای ٢٠ زانکۆیان لەنێودایە، بەردەوامن لە دیاریکردنی زەرەر و زیانەکان و تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە یەک ملیۆن و ٨٥٦ هەزار و ٨٦٤ یەکەی نیشتەجێبوونی سەربەخۆ کراوە

وەزارەتی شارسازیی و گۆڕانی ئاووهه‌وای توركیا باس لەوەدەكات:لە میانی کارەکانی دیارییکردنی زەرەر و زیانەکاندا تا ئێستا لە ٣٨٧ هەزار و ٣٤٦ بینادا لێکۆڵینەوەی لە یەک ملیۆن و ٨٥٦ هەزار و ٨٦٤ یەکەی نیشتەجێبوونی سەربەخۆ کردووە.

ڕوونیشكراوەتەوە: کە ٢٢٤ هەزار و ٩٢٣ یەکەی نیشتەجێبوونی سەربەخۆ کە لەناو ٥٠ هەزار و ٥٧٦ بینادا بوون بەهۆی داڕووخانیان یان بەرکەوتنی زیانی زۆر، پێویستییان بە ڕووخاندن هەیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو:لە ٧١ هەزار و ١٧٤ یەکەی نیشتەجێبووندا١١ هەزار و ١١٤ بینا، بەشێوەی مامناوەند زیانیان بەرکەوتووە، لە٦٤٠ هەزار و ١٣١ یەکە ٩٩ هەزار و ٣٠٠ بینا بەشێوەیەکی کەم زیانیان بەرکەوتووە و لە٧٦٢ هەزار و ٦٢٧ یەکە ١٨٠ هەزار و ٣٥٥ بینا، هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە