پەیامی کورد ... ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بە سەر چەند کەسایەتی و کۆمپانیایەکی ئێرانی کە بنکەکانیان لەئیمارتە سەپاند.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندووە، سزایان بەسەر دو کۆمپانیای ئێرانیدا سەپاندوە کە بنکەکانیان لەئیماراتە و هاوکاری کۆمپانیای “ماهان ئێر” یان کردوە کە لەلیستی سزادراوانی ئەمریکادایە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، هەریەک لەکۆمپانیاکانی (Parthia Cargo ، Delta Parts Supply FZC) خراونەتە لیستی رەشی ئەمریکا، لەبەرئەوەی پارچە یەدەگ و هاوکاری لۆجیستییان بۆ کۆمپانیای ماهان ئێر دابینکردوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راشیگەیاند، بەهەمان تۆمەت، سزایان بەسەر ئەمین مەهدویدا سەپاندوە کە کەسایەتییەکی ئێرانییە و خاوەنی کۆمپانیای پارسیای ئێرانییە بۆ گواستنەوەی کەلوپەل.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە