پەیامی کورد... كەشناسی هەرێمی کوردستان: پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاویكردەوەو ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی تۆزێكی سووك لە هەندێ ناوچەدا و پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ.
ئەوەشی خستەڕوو: سبەینێ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت, لە دوایی نیوەرۆە ئەگەری بەرزبوونی تۆزێكی سووك هەیە بەهۆی زیادبوونی خێرایی با بە تایبەتی لە ناوچەكانی باشور و رۆژهەڵاتی هەرێم و پلەكانی گەرما بە ١ تا ٢ پڵە بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر : 45
سڵێمانی : 44
دهۆك : 44
كەركوك : 47
هەڵەبجە : 46
سۆران : 41
راپەرین : 44
گەرمیان : 48
بەشی پێشبینی / 19- 7- 2022
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە