پەیامی کورد … ئەمڕۆ پەرلەمان لە سەر پرسی لێبڕینی مووچە كۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢١، سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەگەڵ شاندی دانوستانكاری هەرێمی کوردستان كۆببنەوە بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كە یەكێكیان لێبڕینی مووچەیە.
(زیاد جەبار) سەرۆكی لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، كۆبوونەوەكە پێش نیوەرۆ بەڕێوەدەچێت و چوار تەوەر تاوتوێدەكرێت.
رونیشیكردۆتەوە، تەوەرەكان بریتین لە، وردەكاری رێكەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی بودجە، لێبڕین و دابەشكردنی مووچە، پشكی هەرێم لە بودجەو كاتی رەوانەكردنی بودجەی هەرێم بۆ پەرلەمان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە