دوای 14 رۆژ لە دیارنەمانی، تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە لە بەنداوی دەربەندیخان نقومبوو

دوای 14 رۆژ لە دیارنەمانی، تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە لە بەنداوی دەربەندیخان نقومبوو

پەیامی کورد... دوای 14 رۆژ لە دیارنەمانی، تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە لە بەنداوی دەربەندیخان نقومبوو


قائیمقامی دەربەندیخان ڕایده‌گه‌ینێت،ئەو گەنجەی لەگەڵ دوو هاوڕێیدا بە مەبەستی راوەماسی سەردانی دەریاچەی دەربەندیخانیان کرد و دیارنەما، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ 4ی نیسان_ی 2023 سلێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخان بە میدیاكانی راگەیاند "دوای 14 رۆژ لە دیار نەمانی سامان عومەر، کە بە مەبەستی راوەماسی سەردانی دەریاچەی دەربەندیخانی کردبوو لەگەڵ دوو هاوڕێیدا، ئەمڕۆ تەرمەکەیمان دۆزییەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "تەرمی سامان عومەر لە کاتژمێر 3:30 خولەک، لەو ناوچەی شەمێران دۆزراوەتەوە، هاوکات هەر ئەو شوێنەیە کە لێی دیارنەمابوو".

باسی لەوەشکرد "لە رۆژی 21ی ئازارەوە ئەم هاوڵاتییە دیار نەماوە و تیمەکانی فریاکەوتن لە هەوڵی دۆزینەوەیدا بوون، بەڵام هیچ سەرەداوێک تاوەکو ئەمڕۆ دەرنەکەوت و خۆشبەختانە ئەمڕۆ تیمەکان توانیان تەرمەکەی بدۆزنەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە لە رۆژی 21ی ئازاری 2023 سێ هاوڕێ لە وەرزی قەدەغەی راوەماسیدا سەردانی دەریاچەی دەربەندیخان دەکەن و دوو لەو هاوڕێیانە هەڵدێن و دواتر دەستگیر دەکرێن، یەکێکی دیکەیان کە ناوی سامان عومەرە دەکەوێتە ناو دەریاچەکەوە و بۆ ماوەی 14 رۆژە بێسەروشوێنە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە