پەیامی کورد … نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 1ی شوباتی 2022، نرخی نەوت لەجیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت بە 91.21 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش بەرزترین بەهای نەوتە لە 7 ساڵی رابردودا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای نەوت بۆ سەروی 91 دۆلار پەیوەندیدارە بە بوونی مەترسی لەسەر وزەی جیهان بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان روسیا و ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا، ئەوەش وایکردوە خواست لەسەر نەوت زیاتر ببێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ وتارەکەی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا دەگەڕێتەوە کە رایگەیاندبوو ئابوریی ئەمریکا بەردەوامە لە بەهێزبوونەوە و بەرگەی بەرزکردنەوەی سودی بانکی دەگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە