پەیاممی کورد... لە ئاکامی رووداوەکانی هاتوچۆ لە پشووی نەورۆزدا لە ئێران زیاتر لە 800 کەس گیانیان لەدەستداوە
لە ئاکامی رووداوەکانی هاتوچۆ لە پشووی نەورۆزدا کە لە ئێران 19 رۆژی خایاند، 821 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 16 هەزار کەسیش برینداربوون.
کەمال هادیانفەر سەرۆکی فەرمانگەی هاتوچۆ سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی ئێران، بە ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (ISNA)ی راگەیاند بە درێژایی ماوەی پشووەکانی نەورۆز کە لە 15ی ئادار دەستیان پێ کرد و تاکوو سێی نیسانی خایاند، رووداوەکانی هاتوچۆ 40% زیادیان کردووە.
کەمال هادیانفەر سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە رێژەی گیانلەدەستدان لە رووداوەکانی هاتوچۆ لە پشووەکانی نەورۆز بە بەراورد بە ساڵی رابردوو 22% کەم بوونەتەوە و 821 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەروەها نزیکەی 16 هەزار کەسیش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە