پەیامی کورد... ئەو ژنەی لەلایەن شووەکەیەوە سووتێندرا گیانی لەدەست دا
ئەو ژنەی لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی لەلایەن شووەکەیەوە سوتێندرا، دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
شنیار هونەر، ئەو خاتوونە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن شووەکەیەوە سووتێنرا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی شوبات گیانی لەدەستدا.
یەکشەممەی ڕابردوو، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، شەوی شەممە بنکەی پۆلیسی کوردسات لە بوونی ڕووداوێکی سووتانی ژنێک ئاگادار کرا یەوە، دوای گواستنەوەی ژنەکە بۆ نەخۆشخانە، دەرکەوت کە ٧٥٪ جەستەی ئەم ژنە سووتابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە