نەتەوە یەكگرتووەكان هاوكاری و چاودیری هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەكات

نەتەوە یەكگرتووەكان هاوكاری و چاودیری هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەكات

پەیامی کورد ... نەتەوە یەكگرتووەكان هاوكاری و چاودیری هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەكات

 

نەتەوە یەکگرتوەکان هاوکاری تەکنیکی پێشکەش بە کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنەکانی عێراق ده‌كات و ڕایدەگەیەنێ: چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنەکان كارێكی ئەستەم نیه‌ بۆ ئێمە‌.

 

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا جینین بلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق رایگەیاند: رۆڵی نەتەوە یەکگرتوەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراقدا پێشکەشکردنی هاوکاری تەکنیکیە بە کۆمسیۆن و چاودێری ئەو پرۆسەیەش دەکەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.

 

گوتیشی: ئامانجی چاودێری نەتەوەیەکگرتوەکان پاراستنی پاكی و بێگه‌ردی هه‌ڵبژاردنه‌كانە و هەروەها رۆڵی چه‌ك و توندوتیژی و دەنگدان لە ژێر فشاردا دوربخرێتەوە لەو پڕۆسەیە.

 

لەسەر پێشنیازی کۆمیسیۆن، بڕیاره‌ هەڵبژاردنەکانی عێراق 10ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەرێوەبچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە