پەیامی کورد... فەرەنسا دەستگیرکردنی کەسایەتییەکی باڵای داعشی ڕاگەیاند
ڕۆژی چوارشەممە فەرەنسا ڕایگەیاند سەربازانی فەرەنسا لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا دژی چەکدارە ئیسلامییەکان لە ناوچەی ساحیلی ڕۆژئاوای ئەفریقا، کەسایەتی باڵای داعش لە مالی ئومییا ئولد ئالباکایان دەستگیرکردووە.
وەزارەتی هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا دەڵێت ئالباکای لەلایەن هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی بارخانەوە لەنێوان شەوی ١١ ی مانگی شەش و بەرەبەیانی ١٢ ی شەشدا لەنزیک سنووری نێوان مالی و نایجەر دەستگیرکراوە.
خراپبوونی پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و ئەنجومەنی سەربازی مالی بووە هۆی ئەوەی فەرەنسا هێزەکانی لەو وڵاتە بکشێنێتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە لە مالی بوون. ئەرکی هێزەکانی فەرەنسا لە مالی دوورخستنەوەی ئەو گرووپە چەکدارییانە بووە کە پەیوەندییان بە ئەل قاعیدە و دواتریش بە ڕێکخراوی داعشەوە هەبووە.
لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە کاتێک جیهادییەکان باکووری وڵاتەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، مالی ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە. فەرەنسا توانی باکووری مالی لەژێر دەستی جیهادییەکاندا دەربکات، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ دا جیهادییەکان دووبارە خۆیان کۆکردەوە و کۆمەڵێک هێرشیان لە ناوەڕاستی وڵاتەکەدا ئەنجامدا. لەو کاتەوە پەرەیان سەندووە بۆ ناو نایجەر و بورکینا فاسۆ و نیگەرانییان سەبارەت بە سەقامگیری ناوچەکە دروست کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە