پەیامی کورد ... ووتەبێژی یەكیتی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پلانێكی تۆكمەی داناوە و ئەمساڵ زیاتر لە هەزار پڕۆژە جێبەجێ دەكات.
یاسین مەحموود، ووتەبێژی یەكیتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕایگەیاند : حكوومەتی هەرێمی كوردستان پلانی داناوە بۆ ئەمساڵ كۆمەڵێك پڕۆژەی گرینگ و ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پلاندانان سەرقاڵی دانانی پلانێكی تۆكمەیە بۆ ئامادەكردنی لیستی پڕۆژەكان و لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانیش لیژنەیەك پێك هێندراوە بە سەرۆكایەتی د. ئومێد سەباح، بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەكان بكات، بۆیە ئەو پڕۆژانە جێبەجێ دەكرێن، كە خزمەت بە ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان دەكەن.
مەحموود گوتیشی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە بودجە بۆ سەرجەم ئەو پڕۆژانە تەرخان بكات، كە تائێستا تەواو نەكراون و هەر لەمساڵدا زیاتر لە هەزار پڕۆژە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن.
ووتەبێژی یەكیتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، حكوومەت بەرنامەی ئەوەشی داناوە هەندێك سەرمایەدار و كۆمپانیای گەورە بە قەرزی درێژخایەن یاخود بە شێوازی دیكە چەندین پڕۆژە لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن، بۆیە حكوومەت بەردەوامە لە جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەیەی لە كابینەی نوێدا دایناوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە