پەیامی کورد... ٤٢ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٢ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئەمڕۆ دوو شەممە ٤ ی نیسان_ی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و و ١٩٤ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٤٢ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون ٩٠ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".
تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا یەک تووشبوویی کۆرۆنا لە هەرێم گیانی لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە