بەپێی راگەیندراوێکی یەپەگە، روسیا شەریكی توركیایە لەكۆمەڵكوژكردنی هاووڵاتیان عەفرین، داواش لەمۆسکۆ دەکات، رێگە بەهێرشی دوژمنكارانەی توركیا بەرامبەر گەلی عەفرین نەدات.
سەبارەت بەهاوكارییەكانی روسیا و توركیاوە لەهێرشەكانیان بۆسەر عەفرین، فەرمانداریەتی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) راگەیەندراوێكی بڵاوكردەووەتەوەو تێیدا رایگەیاندووە، کە "ئاسمانی سوریا لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی ئاسمانی روسیادایە، ئەگەر روسیا بیەوێت، مۆڵەتی ئەوە ناداتە فڕۆكەكانی سوپای توركیا بچنە ئاسمانی عەفرینەوەو هێرشبكەنە سەر هاووڵاتیانی شارەکە".
رونیشکراوەتەوە، "بەكردنەوەی ئاسمانی عەفرین بۆ فڕۆكەكانی توركیا، دەوڵەتی روسیاش شەریكی ئەو كۆمەڵكوژی و تاوانانەیە كە دەرحەقی گەلی عەفرین دەكرێت".
هەر لەراگەیندراوەکەدا یەپەگە داوا لەدەوڵەتی روسیا دەكات بەبڕیارەكەیدا بچێتەوە، رێگە بەكۆمەڵكوژی و هێرشی دوژمنكارانەی توركیا بەرامبەر گەلی عەفرین نەدات، چونکە ئەوپلانە هیچ خزمەتێك بە گەلی روسیا ناكات".
بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر عەفرین کە ناوەی (٤٧) رۆژە بەردەوامی هەیە، تا ئێستادا دەیان هاووڵاتی سڤیل لەو ناوچەیە شەهید و برینداربوونە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە