٧ پاڵاوگەی نایاسایی لەسنوری هەولێر داخران

٧ پاڵاوگەی نایاسایی لەسنوری هەولێر داخران

پەیامی کورد … ٧ پاڵاوگەی نایاسایی لەسنوری هەولێر داخران

بەسەرپەرشتی قایمقامی هەولێر، لەدرێژەی هەڵمەتی بەدواداچوونەوەی پاڵاوگە نایاساییەكان لەلایەن قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لەبەرنەبوونی ڕێنماییەكانی و پیسكردنی ژینگەو بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە بۆنە ناخۆشەی دانیشتوانی شاری هەولێری هەراسان كردبوو (7) پاڵاوگەی تری نایاسایی لەسەر رێگەی هەولێر – گوێڕ داخران.

راگەیاندنی قایمقامیەتی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، لێرەوە رایدەگەیەنین ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت، هەر پاڵاوگەیەك بەدەر لەرێنماییەكان كار بكات دادەخرێت و رێكاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە