به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك كۆمه‌ڵه‌گه‌نجێكی هه‌ولێر و گه‌شتیارانی عه‌ره‌بی به‌سره له‌شاری هه‌ولێر بەرامبەر پارکی شار بوو به‌ده‌مه‌قاڵێیان و گه‌نجه عه‌به‌ره‌كان چه‌ند قسه‌یه‌كیان كرد كه گه‌نجه كورده‌كانی تووڕه‌كرد و بوو به‌شه‌ڕه شه‌ق و كۆڵه‌مست له‌نێوانیان.
لەم بارەیەوە نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی پارێزگاری به‌سره كرد و، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و رووداوه نایاساییه‌ی كه تێیدا كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی شاری هه‌ولێر دوو گه‌شتیاری شاری به‌سره‌یان ئه‌شكه‌نجه‌دا، هۆكاره‌كانی هه‌رچییه‌ك بێت، ئێمه‌شی نیگه‌ران كردووه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ به‌هاكانی پێكه‌وژیان و په‌یوه‌ندی و برایه‌تیه مێژووییه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌سره ناگونجێت، هه‌روه‌ها جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، به‌هه‌موو توانای خۆیان ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌پارێزن.
له‌كۆتایشدا هاتووه، هیوادارین ئه‌م بابه‌ته به‌گرنگ وه‌ربگرن و هه‌موو تواناكانتان بخه‌نه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن، تاوه‌كو بوار بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه نه‌مێنێته‌وه، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی زیان به برایه‌تی نێوانمان بگه‌یه‌نن.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە