لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی قەڵادزێدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە تێیدا رایگەیاندووە، کە ئاوەدانکردنەوە و سڕینەوەی کاریگەری و ئاسەوارە نەرێنییەکانی دەیان ساڵەی سیاسەتی وێرانکردن و بەسووتماککردنی کوردستان، لەسەر دەستی رژێمە ستەمکارەکانی عێراق، لە پلان و کارە هەرە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
دەقی پەیامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ چل و چوار ساڵ بەسەر بۆمبارانکردنی شاری خۆڕاگرى قەڵادزێ لەسەر دەستی ڕژێمی پێشووی عێراقدا تێدەپەڕێت کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان ڕۆڵەی كوردستان، وێڕای بە ئامانجگرتنی زانکۆی سلێمانی کە ئەو دەمە لە سەروەختی شۆڕشی ئەیلوولدا شاری قەڵادزێی ئازاد لە ئامێزی گرتبوو.
ڕژێم ئهو ڕۆژه ڕهشترین ڕق و قینى خۆى بهسهر قهڵادزێدا باراند و ویستى به تهواوى شار و ئیرادهى گهلى كوردستان لهناو بهرێت، بهڵام ئەوەی ئاکامی تیاچوون بوو، ستەمکاران و مەرگدۆستانی ئەو ڕژێمە بوو کە کوردستانی خستبووە بەر شاڵاوی بۆمباران و کیمیاباران و سووتاندن و ڕاگواستنی زۆرەملێ. قەڵادزێ و شار و گوندەکانمان بە سەربەرزی و خۆڕاگرى مانەوە و ئیرادەی ژیاندۆستی و ئاوەدانکردنەوە و شارستانیی گەلەکەمان سەرکەوت، ئێستاش لەجێی زانکۆیەکی شەهید، کوردستانییان خاوەنی دەیان زانکۆی سەردەمیانەن.
ئاوەدانکردنەوە و سڕینەوەی کاریگەری و ئاسەوارە نەرێنییەکانی دەیان ساڵەی سیاسەتی وێرانکردن و بەسووتماککردنی کوردستان لەسەر دەستی ڕژێمە ستەمکارەکانی عێراق، لە هەموو لایەنە ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەروونی و فەرهەنگییەکانەوە، لە پلان و کارە هەرە لەپێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و له ههموو ڕوویهكهوه كارى بۆ دهكات.
لهم یادهدا، دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بۆمبارانی ساڵی ١٩٧٤ و ڕاپەڕینە پیرۆزەکەی ساڵی ١٩٨٢ی قەڵادزێی خۆڕاگر و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
ئهنجوومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان
24/4/2018
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە