برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە

پەیامی کورد … برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی ئابی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ـی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بریندار کراون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی "بەهمەن کەریم‌پەنا" خەڵکی بانە و "ئارمان ڕەسووڵی" خەڵکی شاری بۆکان ڕاگەیەندراوە.

ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری برینەکانیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی و باری تەندروستیی بەهمەن کەریم‌پەنا ناجێگیر ڕاگەیاندراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە